سەرۆک کۆمار : لەوادەیەکی نزیکدا بودجە دەڕاستێندرێت

سیاسی
  • 24-01-2023, 12:20
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی کردەوەلەوەی کە بودجە لەم نزیکانە بڕیاری لەسەردەدرێت وئاماژەشی کرد بۆ پەیوەندی پتەوی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێم.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار پێشوازی کرد لە ژمارەیەک باڵیوزی وڵاتانی ئاسیاو ڕوسیا.
    سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد کە زۆر گرنگە ڕێگاکانی هاوکاری نێوان عێڕاق و ئەو وڵاتانە فراوانتربکرێت بۆ بەرژەوەندی هەموولاکان، جەختیشی لەوەکردەوەکە عێڕاق لەسەروبەندی قۆناغێکی تازەدایە.
    وتیشی کە عێڕاق پەیوەندی باشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە بەڵام هەندێک کێشەی هەڵپەسێرراوهەن دەربارەی سنوورەکان  و پشکی ئاو کەهیوادارین چارەسەربکرێن.
    لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی کرد بەبەشداریکردنی لە کۆنگرەی داڤۆسی ئابووری و لوتکەی شڕم شێخ ولوتکەی عەرەبی لەجەزائیر کە پاڵپشتی خۆیان ڕاگەیاند بۆسەقامگیری عێڕاق .
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە عێڕاق بەرنامەی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی هاووڵاتیان و بودجەش بەم زوانە ڕاستاندنی بۆ دەکرێت و پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداش باشن .ئەمەو باڵیۆزانی ئەو وڵاتانەش جەختیان کردەوەسەر ئەوەی کەوڵاتەکانیان مکووڕن لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ عێڕاق بەشێوەیەک سوودی بۆ بەرژەوەندی هەمووان هەبێت.