ئاڕاستەیەک لەئارادایە بۆ دروستکردنی باڵاخانەیەکی زانستی وتەندروستی مەزن لە شاری نەینەوا

ناوخۆ
  • 24-01-2023, 10:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA وسام مەلا
    پارێزگاری نەینەوا نجم جبوری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە پڕۆژەکانی ئاسایشی خۆراک دەخرێنە واری جێبەجێکردنەوەو ڕێککەوتنێک لەگەڵ وەزارەتی نیشتەجێکردن دەکرێت بۆ تەواوکردنی پردی شەشەم وڕێگای خێرا.
    جبوری بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە چەندین پڕۆژە لە بوارەکانی قوتابخانەو ڕێگاوبان و کەرتی تەندروستی لەسەروبەندی جێبەجێکردندایە لە پارێزگای نەینەوا.
    وتیشی کە پارێزگاکە لەگەڵ وەزارەتی نیشتەجێکردن واژۆی کردووە لەسەر تەواوکردنی پردی شەشەم و ڕێگای خێرا بەدرێژی 26 کیلۆمەتر، ئاماژەشی بەوەکرد کە لەداهاتووداڕێککەوتننامەیەک واژۆدەکرێت بۆ دروستکردنی  نەخۆشخانەی ابن سینا بە فراوانی 600 قەڕەوێڵە.