فەڕەنسا 15 ئافرەت و 32 منداڵی داعش لە کەمپەکانی سوریا دەگەڕێنێتەوە

جیهانی
  • 24-01-2023, 10:55
  • +A -A

    بەدوداچوون- INA
    حکومەتی فەڕەنسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 15 ئافرەت و 32 منداڵی داعشی لە کەمپەکانی سوریا گەڕاندۆتەوە بۆ فەڕەنسا.
    وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لەبەیاننامەیەکدا باسی لەوەکردوە کە ئەو ئافرەت و منداڵانە لە کەمپەکاندا دەسگیرکرابوون کە دەکەونە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
    وەزارەت ڕوونی کردەوەکە منداڵەکان ڕادەستی بەشەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی کران و ئەوانی دیکەش ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کران.

    سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی