مالیکی: ڕێوشوێنەکانی حکومەت هەنگاوێکی گرینگن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار

سیاسی
  • 23-01-2023, 18:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،"نوری مالیکی"سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،رایگەیاند "ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەت ئەمڕۆ لە ڕووی گۆڕانکارییەوە گرتوویەتیەبەر، هەنگاوێکە لە چوارچێوەی تێپەڕاندنی قەیرانی بەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو ، سەرەڕای بوونی لایەنی سیاسی کە هەوڵی سود وەرگرتن و ئیستغلالکردنی قەیرانەکان دەدەن بۆ گەرم و گوڕ کردنی بابەتە سیاسیەکانیان. 
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە "ماوریتسیۆی کریکانتی" باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا باسیان لە داهاتووی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان هەردوو وڵات کردووە ، لەو روانگەیەشەوە "مالیکی" جەختی کردۆتەوە لە سەر گرنگی زیادکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و ئیتاڵیا لە هەموو ئەو پرسانەی کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە.
    هەروەک هیوای خواست کە ئیتاڵیا ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ عێراق بکات، دوور لە هەر ناونیشانێکی دیکە.
     هەر بەپێی بەیاننامەکە "مالیکی" ڕوونیکردۆتەوە " کە حکومەتی نوێ خاوەنی خاڵی بەهێز و سەرکەوتنە سەرەڕای ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە ، کە لەئەنجامی ئەو ئەرکە قورسەی لەلایەن حکومەتی پێشوو بۆیی بەجێماوە .
    مالیکی ئەوەشی خستە روو " کە ئەو گۆڕانکاریانەی ئەمڕۆ حکومەت ئەنجامی داوە هەنگاوێکە لە چوارچێوەی تێپەڕاندنی قەیرانەکە و بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار هەندێک لایەنی سیاسی هەوڵی ئەوە دەدەن قەیرانەکان بقۆزێتەوە بۆ گەرم کردنی بابەتە سیاسیەکانیان. 
     لەبەرامبەردا بالیۆزی ئیتاڵیا پیرۆزبایی لە نوری مالیکی کرد بەبۆنەی پێکهێنانی حکومەت و "پێزانینی خۆی بۆ عێراق و پەرۆشی سەرکردایەتییەکەی بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیتاڵیا" دەربڕی، بانگهێشتی مالیکی کرد بۆ ئەوەی بە زووترین کات سەردانی ڕۆما بکات.