سەرۆک کۆمار: یەکلایی کردنەوەی مەلەفی ئاوارەکان لە ئەولەویەتی کارەکانمانە

سیاسی
  • 23-01-2023, 18:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆماری عێراق،دووپاتی کردەوە کە یەکلاکردنەوەی مەلەفی ئاوارەکان ئەولەویەتی کارەکانە، کە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییانە چاوەرێ دەکەین.
     سەرۆکایەتی کۆماری عێراق،لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"لەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازیکرد لە " غولام محەمەد ئیسحاق " جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە عێراق وەفدێکی یاوەری. 
    بەگوێرەی بەیاننامەکە "سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە،لەگرنگی کارەکانی ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەو کارانەی لەچوارچێوەی بەرنامەکانیاندا ئەنجامیدەدەن .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"چاوەڕوانی هەوڵی زیاتر لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییانە دەکەین، بەو پێیەی ڕۆڵی ئەوان گرینگە لە پاڵپشتیکردن و هاندان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان . 
     هەروەک سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە " لە پێویستی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی شنگال ، بە خێراترکردن بۆ دروستکردنی خانووی گونجاو و داخستنی مەلەفی ئاوارەکان.
    لەبەشیکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتوە کە ئەولەویەت لە یەکلاکردنەوەی مەلەفی ئاوارەکان،گەڕانەوەیانە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونی خۆیان و باشترکردنی بارودۆخی ژیان و نیشتەجێبوونیان، کە خۆی لە خزمەتگوزارییە تەندروستی و خۆراکییەکان دەبینێتەوە،کەئەمەش پێویستی بە هەوڵی بەردەوام و خێرا هەیە، لەلایەن سەرجەم ڕێکخراوەکانەوە بۆ باشترکردنی دۆخەکەیان.
     سەرۆک کۆمار ئامادەیی سەرۆکایەتی کۆماری دەربڕی لە هاوکاری و پاڵپشتی لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان.