وەزیری داد: مەلەفی پاراستنی مافی مرۆڤی لە ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەتدایە

ناوخۆ
  • 23-01-2023, 17:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"خالد شوانی" وەزیری دادی عێراق ،دووپاتی کردەوە کە حکومەت مەلەفی مافی مرۆڤی خستۆتە ڕیزی ئەولەویەتەکانی بەرنامە حکومیەکەی، ئاماژەی بە پاراستنی مافی مرۆڤ کرد لە بەرامبەر هەر پێشێلکارییەک.
     وەزارەتی داد لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایانگەیاندووە"ئەمرۆ "خالد شوانی" وەزیری داد، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای نوسینی ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی لەسەر مافەکانی مرۆڤی کرد.
    بەیاننامەکە ئاماژەبەوەشدەکات"کە لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەندامانی لیژنەی نیشتمانی بۆ نووسینی ڕاپۆرت لە وەزارەت و دامەزراوەکانەوە ئامادەبوون ،گفتوگۆ لەسەر ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک کرا ، کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتیەکان و بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بو مافەکانی مرۆڤ بگونجێت. 
    بەپێی بەیاننامەکە " شوانی " جەختی لەوە کردۆتەوە "کە حکومەت لە ئێستاوە دەستیکردووە بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە بەرامبەر هەر پێشێلکارییەکدا، و حکومەت هەنگاوی گەورەی لەو بارەوە ناوە،هەروەک حکومەت و وەزارەت ، مافەکانی مرۆڤ لە پێشەنگی ئەولەویەتەکانیدا دادەنێت.
     لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتوە "کە وەزارەتی داد هەوڵدەدات ئەو ڕاسپاردانەی کە لە ڕاپۆرتەکەدا دەخرێنەڕوو، دواتر بخرێنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی پەسەندکردنی،بە ئامانجی ئەوەی دیدگایەکی یەکگرتوو بۆ ئەو ڕاپۆرتانە دابنرێت لە مامەڵەکردنی حکومەت لەگەڵ ئەم مەلەفەدا.