وەزیری بازرگانی عێراق فرۆشتنی ئاردی بە نرخێکی پاڵپشتیکراو ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 23-01-2023, 12:16
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئەسیر غریری " وەزیری بازرگانی فرۆشتنی ئاردی بە نرخێکی پاڵپشتیکراو ڕاگەیاند.
     "غریری" لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"فرۆشتنی ئارد لەجۆری "داس"  بە نرخی 39 هەزار دینار بۆ هەر کیسەیەک لە کۆگاکانی دابەشکردن لە بەغدا و پارێزگاکان دەستیپێکردووە.
     ئاماژەی بەوەشکردوە"فرۆشتنی هێلکە و شیر و ئاردیش بە نرخێکی کەم لەکۆگاکانی فرۆشتن و ناوەندەکانی بازاڕکردنی وەزارەت دەستیپێکردووە.