بانكی بازرگانی عێراق دووپاتی دەكاتەوە كە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بە (1465) حیساب كراوە

ئابوری
  • 22-01-2023, 21:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی بازرگانی عێراقی دووپاتی كردەوە حیسابكردنی نرخی ئاڵوگۆڕ بە (1465) دینار بۆ هەر دۆلارێك بۆ گواستنەوەی دراو بە بەكارهێنانی كارتی ئەلیكترۆنی.
    وتەبێژی ڕاگەیاندنی بانكەكە عەقیل شویلی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیاداهاتووە: بڕیار درا نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بە (1465) دینار بۆ هەر دۆلارێك بۆ گواستنەوەی دراو حیساب بكرێت لە ئەگەری ئەوەی كارتی ئەلیكترۆنی لە كاتی گەشتكردن یان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە (ئۆنلاین) و بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق بەكاردەهێنرێت.