شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كوژرانی 5 تیرۆریست لە هێرشە ئاسمانیەكەی توزخورماتوو ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 22-01-2023, 17:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند كە لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە قەزای توزخورماتوو 5 تیرۆریست كوژراون.
    شانەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەو هێرشە ئاسمانییەی كە دوێنێ لە كەرتی باكووری ڕۆژهەڵاتی دووز ئەنجامدرا، كە هاوتایە لەگەڵ 21ی 1كانونی دووەم، هێزە تایبەتەكان بە پاڵپشتی و پلاندانان لەلایەن هێزە تایبەتەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و بارەگای كۆنترۆڵكردن لە توزخورماتۆ، دەستیان كرد بە پشكنینی شوێنی لێدانەئاسمانیەكە.
    ئەوەشی خستۆتەڕوو : پێنج تەرمی تیرۆریستانی دۆزیوەتەوە، كە دووانیان ناسێنراون و ئەوانی دیكەش ئەندامەكانی جەستەی پەرشوبڵاو بوون و كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی دۆزراونەتەوە لەگەڵ كەرەستەی لۆجستیكیش دۆزراونەتەوە، هەروەها هێزە ئەمنییەكان تا ئێستاش بەردەوامن لە گەڕان و پشكنینەكانیان لە شوێنی ئامانجدراو.