سەرۆكی حكومەت جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی وشەی یاسا دەكاتەوە لە هەموو هەلومەرجێكدا

سیاسی
  • 22-01-2023, 13:37
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی جەختی لە گرنگی جێبەجێكردنی وشەی یاساكە لە هەموو بارودۆخێكدا كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی بارەگای دادگای باڵای فیدراڵی كرد لە بەغدا و لەگەڵ سەرۆكی دادگای باڵا فیدراڵی  دادوەر جاسم محەمەد عەبود و ئەندامانی دادگا كۆبووەوە.
    لە میانی دیدارەكەدا سودانی جەختی لە گرنگی جێبەجێكردنی وشەی یاسا لە هەموو هەلومەرجێكدا كردەوە، هەروەها حكومەت لە هەموو هەنگاوەكانیدا دووپاتیدەكاتەوە كە عێراق وڵاتێكە بە دەستوور و یاسا بەڕێوەدەبرێت و كار بۆ دەستەبەركردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و پاراستنی شكۆمەندی خۆی دەكات.
    لای خۆیەوە سەرۆكی دادگای فیدراڵی جەختی لەوە كردەوە گرنگی جێگیركردنی باڵادەستی وشەی یاسا لە سەرووی هەموو شتێكەوە، هەروەها بۆ دەسەڵاتی دادوەری ئەو قەڵایە بێت كە گەرەنتی بنەمای گەیشتن بە ئیرادەی گەلی عێراق دەكات،جەختی لەسەر پشتیوانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتەكەی"كردەوە.