سەرۆكی ئەركانی سوپا دەگاتە سامەڕا و ڕێنمایی دەردەكات

ئەمنی
  • 22-01-2023, 12:01
  • +A -A

    بەغداد -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەركانی سوپا لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا گەیشتە قەزای سامەڕا، هاوكات ڕێنمایی بۆ تەقەی گرتن دەركرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لیوا عەبد ئەلئەمیر یارەڵڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا گەیشتە سامەرا ئاماژەی بەوەشكرد : یارەڵڵا پشكنینی بۆ كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەرا كرد و لە دوایین ئۆپەراسیۆنەكانی پێشوەختە ئاگاداركرایەوە و ئامادەكارییەكانی هێزە ئەمنییەكانی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی تیرۆر.
    یەرەڵڵاجەختی لەسەر پێویستی خۆپارێزی و گرنگیدان بە ناوچە نەرمەكان و نەدانی هیچ دەرفەتێك بە تیرۆریستان بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری لە شاری سامەڕا.
    سەرۆك ئەركانی سوپا ستایشی ئاستی كاری ئەمنی كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ئەنجامدراوە و سەركەوتنیان لە پووچەڵكردنەوەی پلانەكانی تیرۆریستان بەرز نرخاند.