سەندیکای دەرمانسازانی عێراق بەرهەمهێنانی23 جۆر دەرمانی لە بەرهەم هێنراوی ناوخۆیی راگەیاند

ناوخۆ
  • 21-01-2023, 21:29
  • +A -A

    نەغداد/ INA
    ئەمرۆ شەممە "موستەفا هێتی" سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی عێراق ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "عێراق 30 تاقیگەی نیشتمانی دەرمانسازی هەیە ، و کەرەستەکانیان لەلایەن کۆمپانیای گشتی بۆ پێداویستییە پزیشکییەکانەوە دابین دەکرێت.
    "هێتی" راشیگەیاند" ئامانجی ئێستای حکومەت ئەوەیە کە ڕێژەیەکی گونجاو لە دەرمانی بەرهەمی ناوخۆیی لە چوارچێوەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا بەردەست بێت .
     "موستەفا هێتی " ئاماژەی بەوەشکرد"پێویستە هاووڵاتیانی عێراقی ئاگاداری ئەوە بن کە دەرمانی ناوخۆ لەگەڵ تایبەتمەندییەکان دەگونجێت و هاوتەریبن لەگەڵ هاوردەکراوەکان لەڕووی کوالیتی و کاریگەرییەوە،و تۆمارکراوە لە وەزارەتی تەندروستی دوای ئەوەی لەگەڵ تایبەتمەندییەکان دەگونجێت.
    "هێتی" ئاشکراشیکرد "23 دەرمان هەیە کە لە ناوخۆدا بەرهەمدەهێنرێن و پێویستیەکی گرینگی دەرمان دابین دەکەن ، و بڕیارێک دەرچووە بۆ کەمکردنەوەی هاوردەکردنی ئەو جۆرانەی لێرە بەرهەم دێن، هەروەک ئەو بابەتە وەستاوە لەسەر بنەمای هەڵبژارنی کەسەکە ، کە ئەیش پەچوارچێوەی پردەکانی مافی مرۆڤ دانراوە بۆ هەڵبژاردنی دەرمان و دەرمانخانە ،بە ئاماژەدان بەوەی "زۆربەی ئەو دەرمانانەی لە دەرمانخانەکاندا هەن لە دەرەوەی عێراقەوە هاوردە دەکرێن. 
     جەختیشی کردەوە، "هەر ئامادەکارییەکی پزیشکی کە بچێتە بازاڕەوە لە تاقیگەی کۆنتڕۆڵ و توێژینەوەی دەرمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی پشکنینی بۆ دەکرێت، و ئەوەی پەسەند دەکرێت دەرمانێکی تەندروستە.