سەرۆكی حكومەت و بارزانی تاوتوێی ڕێگاكانی پتەوكردنی هاریكاری نێوان حكومەتەكانی بەغدا و هەرێمیان كرد

سیاسی
  • 21-01-2023, 17:32
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئه مڕۆ شه محەمەد شیاع سودانی، سه ڕۆك وه زیران له گه ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه ڕۆكی هه ڕێمی كوردستان، ڕێگاكانی پتەوكردنی هاریكاری نێوان هەردوو حكومەتی بەغدا و هەرێم تاوتوێ كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی حكومەت لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە: "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد ، لە میانی كۆبوونەوەكەدا، گرنگترین بابەت و پرسەكانیان لەسەر ئاستی نیشتمانی ، و ڕێگاكانی پتەوكردنی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم باسكرد".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەیش هات كە پێداچوونەوە بە ڕەوتی كاری هاوبەش بوو لە سێكتەرەكانی پەیوەست بە نەوت و گاز، یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، هەروەها ئەو هەوڵانەی دراون بۆ پارستنی سنوورەكان".