وەزیری دەرەوە: حكومەت كار لەسەر دیدگایەك دەكات بۆ كۆتاییهێنان بە بوونی گروپە تیرۆریستییەكان

سیاسی
  • 21-01-2023, 14:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ شەممە دووپاتیكردەوە كە حكومەت كار لەسەر دیدگایەك دەكات بۆ كۆتاییهێنان بە بوونی گروپە تیرۆریستییەكان.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوە بەشدارییان لە پانێڵێكدا كردووە بەناونیشانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خاڵی بەیەكگەیشتن یان گۆڕەپانی شەڕ، بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی سعودیە، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری بەرگری هۆڵەندا، كاسی ئۆلەنكرین، وەزیری دارایی ئوردن، محەمەد ئەلعەسیس و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن، هانس كرۆندبێرك .
    حسێن لە میانەی وتارەكەیدا ئاماژەی بەوەدا كە عێراق لە ساڵی 2003ەوە، بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ بارودۆخی ناوخۆی وڵات ڕێبازی دیموكراسیی گرتووە، هەروەها بۆ بەستنەوەی سیاسەتی ناوخۆ و ناوچەیی بە ڕووبەڕووبوونەوەی گرژییەكانی هەرێمەوە، ئاماژەی بەوەدا كە ئێستای عێراق پێگەیەكی چۆنایەتییە، بەهۆی پەیوەندییە باشەكانی لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتانی جیهان وەبەرهێنانی ئەم پەیوەندییانە بۆ ئەوەی ڕۆڵێكی گرنگ و جەوهەری بگێڕێت، ئاماژە بە خاڵە وەرچەرخانەكانی سیاسەتی دەرەوە دەكات، بەو پێیەی دەرئەنجامەكەی كۆنفرانسی بەغدا بۆ هاریكاری و هاوبەشی بوو ، لە چاپە یەكەمەكانیدا لە بەغدا و دووەمیان لە عەممان بوو.
    وەزیرەی دەرەوە جەختی لەوە كردەوە كە ئاسایش لە ناوخۆی عێراقدا كاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوچەكە هەیە و بابەتەكەش پەیوەندییەكی پێچەوانەی هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد : پێویستی ئاسایشی ناوچەكە بە بەكارهێنانی زمانی گفتوگۆ بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق دژی هەر جۆرە شەڕێكە، ئاماژەی بەوەشكرد : هەندێك كێشە لەگەڵ توركیا و ئێران هەیە سەبارەت بە پرسی ئەو هێرشانەی كە كاریگەرییان لەسەر زەوییە عێراقییەكان هەبووە، بە بیانووی بوونی هەندێك ڕێكخراوی چەكداری كە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەكانی وڵاتانی دراوسێ دەكات.
     ئاماژەی بەوەدا : كە حكومەتی عێراق تەحەدای ئەمنی هاوبەشی نێوان بەغدا و تاران و ئەنقەرەی خستۆتە سەر مێزی گفتوگۆ سەبارەت بەو گروپ و ڕێكخراوانە، هەروەها ئامادەكاری بۆ دیدگایەك سەبارەت بە چۆنیەتی كۆتاییهێنان بە ئامادەبوونیان، لە ژێر ڕۆشنایی پابەندبوون بە دەستووری عێراق، جەختی كرد؛ كە زمانی دیالۆگ تاكە چارەسەرە بۆ ئەو كێشانەی كە دەبێت لە ناوخۆی وڵاتانی دراوسێ خۆیانەوە چارەسەر بكرێن و بەشێكیشیان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە چارەسەر بكرێن.
    حوسێن داوای بەدیهێنانی ئەمە لەڕێگەی گفتوگۆی چڕوپڕ و بەشێوەیەكی بەشدارانە دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد : هەندێك هەڕەشە و تەحەددا لە مانەوەی كەمپەكانی سوریا هەیە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی نزیك سنوورەكانی عێراق كە گروپە تیرۆریستییەكانی داعش تێیدا چالاكن، كە سەرچاوەی نیگەرانییە بۆ حكومەتی عێراق.