بۆ جاری چوارەم هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق ببێت بەپاڵەوانی جامی كەنداوی

وەرزش
  • 19-01-2023, 22:31
  • +A -A

    بەسرە- INA 
    دوای یارییەكی بەهێز لەنێوان هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق و هەڵبژاردەی عومان هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق توانای بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی عومانی بردەوە بۆ جاری چوارەم بوو بە پاڵەوانی جامی كەندای 25 كە لەسەر خاكی عێراق و لە بەسرەی فەیحا یاریەكانی بەرێوەچوو.
    ئبیراهیم بایش توانی لە دەقەی 24 گۆڵی یەكەم بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق تۆمار بكات و دوای ئەوەی لە دوا چركەكانی یارییەكە هەڵبژاردەی عومان توانی لە رێگای لێدانی سزای پانالتی لە رێگای یاریزان سەلاح یحیائیەوە . بەم شێوەیە یارییەكە كاتی فەرمی خۆی تەواو كرد.
    لە دوو گێمی زیادكراو هەڵبژاردەی ئەمجد عەتوانی توانی گۆڵی دووەم بۆ عێراق تومار بكات لە دەقەی116 دوای دوو دەقە هەڵبژاردەی عومان توانی لە رێگای عومەر مالكی گۆڵی یەكسان تۆمار بكات.
    هەروەها لە دەقەی 120 عێراق گۆڵی سێیهەم و بردنەوەی لە رێگای یاریزان موناف یونسەوە تۆمار كرد .