قوباد تاڵەبانی: نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان رێگربن لەبەردەم ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگەدا

ئەمنی
  • 19-01-2023, 18:41
  • +A -A

    هەولێر _INA

    ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە لە سلێمانی قۆباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ناردووە ڕایگەیاند،قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی سەربازی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ ئەندروو گارنەر جێگری فەرماندەیی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا جەختی لەسەر بەردەوامی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە و رایگەیاند نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان رێگربن لە بەردەم ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگەدا.
    لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، گفتوگۆ کرا لە بارەی رەشنووسی پڕۆژەی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە و هەردوولا هاوڕابوون کە بۆ پرۆسەی ریفۆرم و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەبێت رێککەوتنێک لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بکرێت کە هەم قابیلی جێبەجێکردن بێت و هەم روون و شەفاف بێت و لایەنەکان پێوەی پابەندبن.
    جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوە سەرباری هەموو ناکۆکییەکی سیاسی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، بەردەوام دەبن لە پرۆسەی ریفۆرم و بە دامەزراوەیی کردنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە و راشیگەیاند نابێت ناکۆکییەکان رێگربن لە بەردەم پرۆسەی ریفۆرمدا.
    وەفدی هاوپەیمانان ستایشی هەڵوێستی قوباد تاڵەبانییان کرد کە بەردەوام پشتگیری لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کردوە و جەختیشیان کردەوە کە دەبێت دەسەڵاتی زیاتر بدرێت بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی چاکسازی خێراتر و باشتر بەرەوپێش بچن