وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكات خۆیان لەتەقەكردن بەدوور بگرن

وەرزش
  • 19-01-2023, 17:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لیوا یەحیا ڕەسووڵ، داوای لە هاوڵاتیان كرد خۆیان لەتەقەكردن بەدوور بگرن لە تەواو بوونی یاری كۆتایی جامی كەنداوی 25.
    ڕەسووڵ لە تۆمارێكیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، "داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە بە شێوەیەكی شارستانی ئاهەنگی كۆتایی هاتنی 25ی كەنداو بگێڕن و خۆیان لە تەقەكردن بەدوور بگرن".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "تەقەكردن دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوون هاوڵاتیان"، ستایشی ئەو بۆنە فەرمی و وەرزشی و جەماوەرییانەی كرد كە پاڵپشتی دامەزراندنی پاڵەوانێتییەكە و سەركەوتنەكانی بوون و پاڵپشتی هەڵبژاردەی نیشتمانیان كرد بۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی.