حەشدی شەعبی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە فەلوجە دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 18-01-2023, 16:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی حەشدی شەعبی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری لە فەلوجە ڕاگەیاند.
    دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هێزێكی لیوای دووی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە شاری فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار دەستگیركرد.
    ئاشكراشیكرد: دەستگیركردنی ئەو دوو بازرگانە دوای بەدواداچوونێكی 72 كاتژمێریی لە بەشی بەرپرسیارێتیی بەشی ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژهەڵاتی ئەنبار هات، ئاماژەی بۆ ئەوە شكرد: پرۆسەی رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان گیراوتەبەر.