هەوڵگری سەربازی : 35 تاوانبارلە 6 پارێزگا دەسگیردەکرێن

ئەمنی
  • 17-01-2023, 18:02
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەربە وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 35 تاوانباری لە 6 پارێزگادا دەسگیرکردووە.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە بەپێی زانیاری ورد کە لەلایەن لقەکانی هەواڵگری و ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالەو ئەنبارو سامەڕڕا وفیرقەکانی 8و11و14و16و17 بەدەستمان گەیشت وبەهاوکاری هەواڵگری و هێزێکی لیواکانی ئەوفەرماندەییانە چەندبۆسەیەک لە پارێزگاکانی بەغداوئەنباڕو کرکوک ودیالە ونەینەوا وسامەڕڕا دانران.
    وتیشی کە ئۆپەڕاسۆنەکان دەرەنجامی دەسگیرکردنی 5 تیروریستیان لێکەوتەوە لە قەزای عامریەی فەلوجە وشەڕگات لەهەردوو ڕۆخی لای ڕاست وچەپ ،هەروەها 30 تاوانباری دیکەش دەسگیرکران و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.