پووچەڵکردنەوەی 5 هەوڵی زەوتکاری ئەلکتڕۆنی

ئەمنی
  • 17-01-2023, 14:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    تیمەکانی پۆلیسی کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە 5 هەوڵی زەوتکاری ئەلکتڕۆنی پووچەڵکردەوەو 10 حاڵەتی توندوتیژی خێزانیشی ڕاگرت.
    بەیاننامەی پۆلیسی کۆمەڵایەتی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی تیمەکانی پۆلیسی کۆمەڵایەتی توانی 5 هەوڵی زەوتکاری ئەلکتڕۆنی پووچەڵ بکاتەوەو 10 حاڵەتی توندوتیژی خێزانیش ڕابگرێت لە پارێزگاکانی بەغداو ئەنباڕونەجەف و بابل و نەینەواو دیوانیە.
    وتیشی کە ڕێکاری پێویست دژبەو زەوتکارانە وەرگیرا و پاڵپشتی مەعنەوی و ماددییش بۆ قوربانیەکان دابینکرا.