هشام زەهەبی: سەرم سوڕما لە مۆزەخانەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاق و لەئایندەدا پێنج لقی ماڵی عێڕاقی بۆداهێنان دەکەینەوە

هونەر
  • 17-01-2023, 11:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەری ماڵی عێڕاقی بۆداهێنان چالاکوان هشام زهبی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دکتۆر نبیل جاسم لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا سەردانی 
    مۆزەخانەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کرد و سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بۆئەو کەلوپەل و ئامێرە نایابانەی کە مۆزەخانەکەلەخۆی دەگرێت.
    زەهەبی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە سەردانیکردنم بۆ مۆزەخانەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاق بەیاوەری کوڕەکانم لە ماڵی داهێنانی عێڕاقی کاریگەریەکی ئەرێنی هەبوو بەسەرماندا، زۆرسەریشم سوڕما لەو شوێنە نایابە کە مێژوو و ڕەسەنایەتی تلفزیۆنی عێڕاقی دەپارێزێت، وتیشی کە منداڵەکان دڵخۆش بوون بەم سەردانە چونکە چاویان کەوت بەو ئامێرە نایابانەی ڕاگەیاندن 
    لەمۆزەخانەکە کەپێشووتر نەیان بینیبوون، سوپاس وپێزانینی خۆم پێشکەش بەدکتۆر نبیل جاسم دەکەم بۆ ئەم بانگهێشتکردنە وسوپاسی بەڕێوەبەری مۆزەخانەکەش دەکەم مینا الحلو بۆکۆششەکانی خۆی .
    هەروەها زەهەبی ئاماژەی بەوەش کرد کە یەکێک لەئاستەنگەکانی کە بەڕەوڕووی بووەتەوە لەبواری مرۆییدا نەبوونی ماڵ وخانووی پێویستە بۆ منداڵە بێنازەکان هەروەها سەختبوونی دەسکەوتنی ناسنامەو نەبوونی میکانیزمی هێنانی منداڵەکانە، جگەلەوەش تاهەنووکە یاسایەک نیەبۆ پاراستنی منداڵ ، ڕوونیشی کردەوەکە کاری خۆبەخشانە پێویستی بە پاڵپشتکردن و کۆمەکی حکومەت هەیە ، جگەلەمەش پێنج لق لە پێنج پارێزگادا دەکەینەوە لە بەسڕەو کوت و حللەو تکریت و موسڵ ، ئامانجیشمان ئەوەیە کە 18 ماڵی داهێنانی عێڕاقی دابمەزرێنین لەهەموو پارێزگاکانی عێڕاقدا.