سەرۆک وەزیران فەرمان دەردەکات بە پێدانی 200 هەزار تەختی دانیشتن بەقوتابخانەکان

ناوخۆ
  • 16-01-2023, 13:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری لە ئەنجومەنی وەزیران خلیل عتوانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیران فەرمانی داوەبە دابەشکردنی 200 هەزار تەختی دانیشتن بۆ قوتابخانەکان.
    عتوانی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی فەرمانی داوە بە دەسپێشخەریەک بۆ دابەشکردنی 200 هەزار تەختی دانیشتن بۆ قوتابخانەکانی بەغداوپارێزگاکان، وتیشی ئەمڕۆ تەختی دانیشتن دراوەتە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سێیەمی کەرخ و نزیکەی 2000 تەختیش دراوە بە قوتابخانەکانی کازمیەو حریەوشوعلەوتاجی سبع البور.
    هەروەها عتوانی جەختی کردەوەلەوەی کە پێدانی کەلوپەل بەقوتابخانەکان بەردەوام دەبێت بۆچارەسەرکردنی کێشەی نەبوونی کەلوپەل و تەختەی دانیشتن، ئاماژەشی بەوەدا کە ئەم پڕۆسەیە بەسەرپەرشتیەکی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بەڕێوەدەچێت.