دەسپاکی ژمارەیەک مامەڵەی کڕینی ساختەی لە فڕۆکەخانەی نەجەف ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 16-01-2023, 11:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەسپاکی ئەمڕۆڕۆژی دووشەممە ژمارەیەک مامەڵەی کڕینی ساختەی لەفڕۆکەخانەی نەجەف ئاشکراکرد.
    فەرمانگەی ڵێکۆڵینەوەی دەسپاکی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی تیمی کارکردنی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی نەجەف لەدەرەنجامی پشکنیندا توانی دەست بگرێت بەسەر مامەڵەی کڕینی ساختە لەلایەن لێژنەی کڕینەمەنیەکانی فڕۆکەخانەکەوە بەگوژمەی 504٫976.
    وتیشی کە فەرمانبەرەکانی نووسینگەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا توانی گەندەڵی لە پڕۆژەی شیاندنی هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی زەهڕا ئاشکرابکات کە بەگوژمەی249٫950٫000 ئەنجام دەدرێت.
    هەروەها تیمەکە پاش گەیشتنی نووسراوێک لەپەرلەمانتارێکی نەجەف توانی چەند سەرپێچیەک دەستنیشان بکات لە فڕۆشتنی 3 پارچەزەوی لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان و هەردوو بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی و پلاندانان لە پارێزگاکە کە سەرپێچی تیادابووە.