هەڵمەتی گەڕانی کۆمەڵایەتی لەڕۆژی یەکەمیدا 14 هەزار خێزانی کردە ئامانج

ناوخۆ
  • 16-01-2023, 10:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی داد ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە هەڵمەتی کۆمەڵایەتی گەڕان بەدوای هەژاراندا لەڕۆژی یەکەمیدا 14 هەزار خێزانی گرتەوە.
    وەزیری کار احمد اسدی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هەڵمەتەکۆمەڵایەتیە مەزنەکە کە دوێنێ دەستیپێکردووە لەڕۆژی یەکەمیدا 14347 خێزانی گرتووەتەوەو تیمەکانی گەڕان بەدوای هەژاراندا دابەشکراونەتە سەر 20 قەزا.
    وتیشی کە پڕۆسەی گەڕان بۆچەند هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و سەرجەم هەژاران دەگرێتەوە.