ئەلوائیلی لەگەڵ شاندێكی ئێرانی لە گفتوگۆدایە بۆ چالاككردنی سیستەمی ترانزێت لە ڕێگەی 3 دەروازەی وشكانییەوە

ناوخۆ
  • 15-01-2023, 18:12
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی دەستەی دەرەوازەكان لیوا عومەر عەدنان ئەلوائیلی وێڕای پێشوازیكردن لە شاندێكی ئێرانی، چالاككردنی سیستەمی ترانزێت لە ڕێگەی 3دەروازەی وشكانییەوە تاوتوێ كرد.
    ئەو دەستەیە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سەرۆكی دەستەی دەروازەكان لیوا عومەر عەدنان ئەلوائیلی لە نووسینگەكەیدا خۆیدا پێشوازی لە شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كە پێكهاتبوون لە بەڕێوەبەری گشتی وشكانی و ترانزێتی نێودەوڵەتی ئێران، بەرپرسی گواستنەوەی زەمینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی دراوسێ و بەرپرسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە عێراق و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەكێتی گواستنەوەی كەرتی تایبەتی ئێران كرد، ئاماژە بەوە دەكات : لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی وشكانی و بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی سەرنشین و شاندەكان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە دەستەی گشتی گومرگی ئامادەبوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانەی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە گرنگی هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات كرد و باسیان لە میكانیزمی كاراكردنی سیستەمی ترانزێت لە ڕێگەی سێ دەروازەی سنووری (مونزڕییە، زوڕباتیە، شەلەمچە) و ئامادەكردنی سەرجەم ڕێگاوبانەكان و پێداویستییەكان كرد بۆ ئاسانكاری بۆ ئاڵوگۆڕكردن و تێپەڕاندنی كاڵاكان و پشتگیریكردن لە بازرگانی و ئابووری لە ڕێگەی هاندانی بازرگانی سنوور بەزاندنەوە.