دەستپاكی: ڕێكارەكانمان بڕی یەك ملیار و 400 ملیۆن دیناری بۆ دەستەی ئاوەدانكردنەوەی نەجەف گەڕاندەوە

ناوخۆ
  • 15-01-2023, 17:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی پشتڕاستی كردەوە كە ڕێكارەكانمان بڕی یەك ملیار و 400 ملیۆن دیناری بۆ سودی دەستەی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای نەجەف گەڕاندەوە.
    لە بەیاننامەیەكی بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وئاماژەی بەوەكردووە : رێكارەكانی دەستەی لێكۆڵینەوە بووە هۆی گەڕاندنەوەی بڕە پارەیەك بە بڕی (1,385,000,000) دینار بۆ كۆمیسیۆنی ئاوەدانكردنەوە لە نەجەف، ئاماژەی بەوەشكردووە: سەرەڕای دەركردنی بڕیارێك لەلایەن دادگای یەكەمی نەجەفەوە لە ساڵی 2018ەوە بە پابەندكردنی بانكەكە بە پێدانی بڕە پارەی دانراو پێشەكی بە پارێزگاكە بكات، بەڵام بانكەكە رەتیكردەوە ئەم بڕە پارەیە بدات و لە ماوەی پێش دەستپێكردنی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی نەجەف لە دەستەی دەستپاكی، ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەو دۆسیە تاوانكارییەی كە لە دژی بانكەكە تۆماركراوە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو بڕە پارەیە كە گەڕێنرایەوە كە بەشێكە لەو پارەی كە بڕی (6,452,157,750) دینارە، كە لەلایەن دەستەی ئاوەدانكردنەوە لە بانكی یەكگرتوو بۆ لقی وەبەرهێنانی نیشتمانی لە پارێزگاكە دانراوە، بۆ سوودی بەڵێندەرێكی توركی كۆمپانیایەكی ڕاسپێردراو بۆ پڕۆژەی دروستكردنی هۆتێلێكی (5 ئەستێرە)ی سەر بە خۆی بۆ پارێزگای نەجەف.
    ڕوونیشیكردەوە : بانكەكە بڕە پارەیەكی (5,515,990,162) دیناری بۆ سوودی كۆمپانیا توركیەكە بڵاوكردەوە بەبێ ئەوەی پارێزگار ئاگادار بكاتەوە و بەیاننامەی حیسابیش لەو بارەیەوە بنێرێت،سەرەڕای ڕەزامەندی بە مەرجی پارێزگار بۆ نەگواستنەوەی بڕی پارەی پێشكەشكراوەكەی كە بە ڕەزامەندی دەرچووی یەكەی ژمێریاری لە پارێزگا و بە واژۆی پارێزگار بە تایبەتی، ئاماژەی بەوەشكرد كە دەستەی ئاوەدانكردنەوە بانكی ئاگاداركردەوە بۆ وەستاندنی ڕێكارەكان و داوای كرد ئەو پارە پێشەكییەی كە بڵاویكردبووەوە بگەڕێنێتەوە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : سەرەڕای پەسەندكردنی بڕیاری دادگای یەكەمی نەجەف بۆ پابەندكردنی بانكی بە پێدانی بڕی پارەی پێشەكی بە پارێزگا، هیچ ڕێوشوێنێك لەم بارەیەوە نەگیراوەتەبەر پێش ئەوەی دەستەی دەستپاكی دەست بە ڕێكارەكانی لێكۆڵینەوەكانی بكات و جەختیشی لەوە كردەوە كە دەستەكە بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ كەیسەكە تاوەكو بانكەكە تەواوی بڕە پارەكە دەدات.