بەرزبوونەوەی كەمێك نرخی دۆلار لەبازاڕە ناوخۆییەكان

ئابوری
  • 15-01-2023, 11:05
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكان كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
    نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 158 هەزار دینارە، هاوكات نرخی كڕینی 100 دۆلار بە 157 هەزار و 700 دینارە.
     بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دینار بۆ هەر دۆلارێك دانرا، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.