وەزارەتی تەندروستی: عێراق هیچ تووشبوویەکی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنای تۆمار نەکردووە

ناوخۆ
  • 14-01-2023, 22:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممه ،وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە تا ئێستا لە عێراق توشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای XBB.1.5نوێ تۆمار نه کراوه،کە لە ئێستادا لە چین و ئەمەریکا بڵاو بۆتەوە، هاوکات ناچارکردن بە پشکنینی PCR بەسەر ئەو کەسانەدا پشتڕاست دەکاتەوە کە لەو وڵاتانەی ئاسیایەوە دێن.
     "ڕیاز حەلفی" بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند "وەزارەتی تەندروستی عێراق ناچاری بەسەر ئەو کەسانە سەپاندوە کە لە چینەوە دەگەرێنەوە بۆ عێراق ، بە پشکنینی PCR کە لە 72 کاتژمێرەوە تێنەپەڕێت.
    راشیگەیاند "ئەم ڕێکارە هاوشێوەی رێکارەکانی وڵاتانە کە کردوویانە.
     ئەوەشی خستە روو " کە عێراق دوورە لە هەر جۆرە تووشبوونێک بە گۆڕاوی کۆرۆنا کە لە ئێستادا لە چین و ئەمریکا بڵاو بۆتەوە.
    ئەوەشی وت "بە سروشتی ئەم جۆرە گۆڕاوێکی لاوەکی ئۆمیکرۆنە و نیشانەکانی سووکن، ژمارەی تووشبووانیش لە ئێستادا لە وڵاتان لە سنووری کۆنترۆڵکردن،و لە بەرامبەردا چاودێری دۆخەکە دەکەین و لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی لەناکاو یان پێشهاتێکی پەیوەندیدار بە پەتای کۆرۆنا، ڕێکارەی نوێ دەتوانرێت جێبە جێبکرێت، بەڵام لە ئێستادا هیچ نیشانەیەک نییە کە وەزارەت هان بدات بۆ ئەم هەنگاوانە. 
      وتیشی "دۆخی ته ندروستی عێراق وەک ئەوە نییه کە لەسەڕە تای پەتاکەدا هەبوو،و ڕێکارەکانیش ئاسایین و جیاوازن لەو کاتانەی کەدەگیرایەبەر .
    هەروەک شارەزایان پشتڕاستی دەکەنەوە کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە چین دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕاوێکی لاوەکی نوێ.
    وەک ئەوەی شارەزایانی تەندروستی جیهانی دەیڵێن " شەپۆلێکی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا لە جۆری XBB دیاریکراوە.