پارێزگاری کەرکوک: سبەی تۆماری مەیدانی لە هەژارترین ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک دەستپێدەکات

ناوخۆ
  • 14-01-2023, 20:49
  • +A -A

    کەرکوک/ INA
    ئەمڕۆ شەممە"ڕاکان سەعید جبوری" پارێزگاری کەرکوک،دەستپێکردنی گەورەترین هەڵمەتی بەدواداچونی مەیدانی بۆ تۆمارکردنی ناوی هەژارانی ناوچەکانی پارێزگای کەرکوکی ڕاگەیاند،کە سبەینێ لە قەزای حەویجە دەست پێدەکات.
    "جبوری"بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاشکرایکرد " لە ژێر چاودێری و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی "محمد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق "ئەحمەد ئەسەدی "وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی،گەورەترین هەڵمەتی تۆماری مەیدانی سبەی یەکشەممە لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک وەک قۆناغی یەکەم دەست پێدەکات. 
    "جبوری" جەختیشیکردەوە "کە هەڵمەتەکە لە هەژارترین ناوچەکان دەستپێدەکات و سێ ڕۆژی یەکەمی هەڵمەتەکە قەزا و گوندەکانی قەزای حەویجە دەگرێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد "بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکە سەرجەم کارمەندەکانی لەئەرک دادەبن ، بەمەبەستی سەرخستنی هەڵمەتەکە ،بەتایبەتی لەو گوندانەی کە هاوڵاتیان بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن.