زیادکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی

ناوخۆ
  • 14-01-2023, 17:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی احمد ئەسەدی ڕایگەیاند کە بەشەخۆراکی مانگانە بۆ ئەوانە زیاددەکرێت کە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
    ئەسەدی بەپێی بەیاننامەیەک کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزارەتی کار بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی هەستابە زیادکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی ئەو خێزانانەی کە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوەئەویش بەپێی ڕانمایی ئەنجومەنی وەزیران کەفەرمانی کردبوو بەباشترکرنی بەشەخۆراکی مانگانە، وتیشی کارکردن لەسەرئەم فەرمانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی بەردەوام دەبێت.