ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی حەلبوسی دەستی بەدانیشتنی ئاسایی خۆی کرد

سیاسی
  • 14-01-2023, 15:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە دانیشتنی ئاسایی خۆی بەسەرۆکایەتی محمد حلبوسی گرێدا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حەلبوسی کارەکانی دانیشتنی ژمارە(1) ی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی ساڵی یاساڕێژی دووەمی لەوەرزی یاساڕێژی یەکەمی دەست پێکرد.
    کارنامەی دانیشتنەکەش ئەم خاڵانە لەخۆ دەگرێت سوێندخواردنی ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان ، دەنگدان لەسەر ئەندامە نوێکانی لێژنەکان ، خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای زانیاری و گەیاندن ، خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای هەموارکردنی چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی تایبەت وتێکەڵ، ڕاپۆرتی لێژنەی بەدوداچوونی ڕاستەقینەکان دەربارەی نووسراوی وەزارەتی ژینگە / سەنتەری خۆپارێزی لە ڕەنگی شیمی شێرپەنجەیی لە پەیینی داب، هەروەها گوێکگرتن لەڕاپۆرتی لێژنەی تەندروستی و ژینگە کە بەشداربوون لە کۆنگرەی وڵاتانی ڕێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی
    گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا جگەلەکۆمەڵەبابەتێکی دیکە کە گفتوگۆیان لەسەردەکرێت.