هەڵبژادەی نیشتمانی بە ٥ گۆڵ بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی یەمەنی بردەوە

وەرزش
  • 12-01-2023, 20:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی یەمەن هەڵبژاردەی نیشتمانی وەركەوت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی.
    لەم یاریەدا هەڵبژاردەی نیشتمانی توانی بەپێنج گوڵ بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی یەمەن 
    بەم بردنەوە هەڵبژاردەی نیشتمانی لە کۆمەڵەی یەکەمی پاڵەوانێتی کەنداو 25، بە 7 خاڵ ڕیزبەندی یەکەمی بەدەستهێنا. گوڵی یەكەمی یاریەكە لە لایەن یاریزان مستەفا نازم تۆماری كرد گوڵی دووەمیش ئەمجەد عتوانی و گۆڵی سێیەم و چوارەمیش ئەیمەن حوسێن و گۆڵی پێنج حسێن عەلی تۆماری كرد.
     لە یاریی دووەمیشدا هەڵبژاردەی عومانی سەرکەوتنی بەسەر هاوتا سعودییەکەی، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، بۆیە هەڵبژاردەی عومان لە کۆمەڵەکەدا پلەی دووەمی بەدەستهێنا، بە 7 خاڵ لە دوای عێراقی یەکەمەوە.