وەزیری ئاوەدانكردنەوە : پڕۆژەکانی ڕێگاوبان بڕە پارەی باش بۆ جێبەجێکردنیان تەرخانکراوە

ناوخۆ
  • 12-01-2023, 19:55
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەنکین ڕیکانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە 
    و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتی دووپاتیکردەوە کە پڕۆژەکانی ڕێگاوبان لە ئەولەوییەتەکانی حکومەتدایە، بڕە پارەش بۆ جێبەجێکردنیان تەرخانکراوە، کە بەرزترین ڕێژەیە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.
     وەزیری ئاوەدانكردنەوە، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "ڕیکانی سەردانی بەشی ڕێگاوبان و پردەکانی وەزارەتەکەی کردووە، و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتییەکە و لقەکانی و بەڕێوەبەری ڕێگاوبانەکانی پارێزگاکان و بەرپرسان کۆبووەتەوە لە بەشەکانی ئەندازیاری نیشتەجێ”.
     بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: ڕیکانی ڕاشیگەیاندووە حکومەت گرنگییەکی زۆر بە مەلەفی ڕێگاوبانەکان دەدات، بەڵکو لەپێناو ئەولەویەتانەیە لە بەرنامەی حکومەتدا، هەروەها ئەو بڕە پارەیەی بۆ ڕێگاوبانەکان تەرخانکراوە بۆ ئەمساڵ زیاترە لەوەی پێشتر بۆیان تەرخانکراوە".
    جەختیشی کردەوە "پابەندبوون بە کوالیتی و وردبینی جێبەجێکردن و بەپێی تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکانی ڕێگاوبان و پردەکان، هەروەها کە کارەکان بە درێژایی کاتژمێر بێت بۆ کەمکردنەوەی ماوەی تەواوکردنیان، هاوکات گرنگیدان بە ڕەنگینی و جوانی دیزاینەکانی پردەکان جێبەجێکردن و قیرتاوكردنی ڕێگاوبانەکان"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "هەموو پڕۆژەکان بەدواداچوونی بەردەوامیان لەسەرە بە پشکنینی هەڕەمەکی بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی جێبەجێکردن." ئەوانەی شکستیان هێناوە بێ وەستان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت."