وەزیری تەندروستی : ئەمساڵ ساڵی پەرەپێدانی کارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانە

ناوخۆ
  • 12-01-2023, 12:23
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی، دووپاتی کردەوە کە ساڵی ئێستا ساڵی پەرەپێدانی کارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانە.
     وەزیری تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: "وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی کرد بۆ تاوتوێکردنی سیاسەتی دەرمان"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "ساڵی ئێستای 2023 ساڵی پەرەپێدانە و چاکسازی لە کارەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ بەبازاڕکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان."
     بەپێی بەیاننامەكە حەسناوی جەختی لەوە کردەوە "گرنگی خێراکردنی ڕێکارە وەزارییەکان بۆ دابینکردنی هەموو دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان بەپێی سەقفی کاتی دیاریکراو، بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت بەدی دەهێنرێن".