لەدهۆك بوومەلەرزە تۆماركرا

ناوخۆ
  • 11-01-2023, 10:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، تۆماركردنی بوومەلەرزەیەكی بەگوڕی (3.5) لەنزیك سنووری عێراق و توركیا لەپارێزگای دهۆك ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بومەلەرزەیەك لە كاتژمێر 06:05:44ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە كاتی ناوخۆیی لە نزیك سنووری عێراق و توركیا و لە 37 كیلۆمەتری باكوری ڕۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك تۆماركراوە و ئاماژە بەوەشدەكات: گوڕی بومەلەرزەكە گەیشتە 3.5 پلە.
    ئاماژەی بەوەشدا: لەلایەن هاوڵاتیانەوە ناوچەكەوە هەستی پێنەكرا، و داواشی لە هاوڵاتیان كرد كە ئاگاداربن و لە دەنگۆ و هەواڵی هەڵە دووربكەونەوە و پابەندبن بە راگەیەندراوی دەستەی دەسەڵاتی گشتی كەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی.