ئاسایشی نیشتیمانی بازرگانێکی مادەی کریستال لە یەکێک لەدەروازەکانی بەغداد دەسگیردەکات

ئەمنی
  • 10-01-2023, 16:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە کەسێکی دەسگیرکردووە کە مادەی کریستالی لەیەکێک لەدەروازەکانی بەغداد گواستووەتەوە.
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی گرتە ڤیدیۆیەکی
    بڵاوکردەوە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچونی بۆکرد تیایدا دەرکەوت کە ئۆپەراسیۆنەکەدەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجامی دا و دەرەنجام کەسێک دەسگیرکرا کە مادەی کریستالی هۆشبەری لە مەکینەی ئۆتۆمبێلەکەیدا شاردبووەوە.
    هەروەها لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا تۆمەتبارەکە نیشان دەدات کە دان بەتاوانەکەی خۆیدا دەنێت و مادەی هۆشبەر لەڕێگای بازرگانێکەوە لە پارێزگای میسان ڕەوانەی بەغداد دەکات بەرامبەر بە یەک ملیۆن دینار.