دەستەی وەبەرهێنان پێدانی پڕۆژەی ڕفیل بە کۆمپانیان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 10-01-2023, 15:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA وسام مەلا
    دەستەی نیشتیمانی وەبەرهێنان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ژمارەیەک پڕۆژە لەبەغداولە پارێزگاکان ئەنجام دەدات.
    سەرۆکی دەستەکە سالار محمد امین بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دەستەکە لەسەروبەندی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکدایە ج لە بەغدادوو چ لە پارێزگاکان.
    وتیشی پڕۆژەی ڕفیل بەتەرزێکی نوێ لەسەر ڕووبەری 106 هەزاردۆنم لەلایەن کۆمپانیایەکی جیهانیەوە جێبەجێدەکرێت،
    کە پڕۆژەیەکە شوێنی نیشتەجێبوون و دەزگای حکومی لەخۆدەگرێت.
    ڕوونیشی کردەوەکە پڕۆژەی بەسمایە مەزنترین پڕۆژەی نیشتەجێکردنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت ودەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ کۆمپانیای هانوای کۆری گەیشتوونەتە قۆناغەکانی کۆتایی بۆتەواوکردنی پڕۆژەکە و ئەویش بەپێی خشتەیەک بۆ ڕادەستکردنی 9540 یەکەی نیشتەجێبوون لەماوەی 18 مانگدا.