بەڕێوەبەرایەتی گومرکەکان چەندڕێکارێک دەگرێتەبەربۆبەرگرتن لە ساختەکاری

ناوخۆ
  • 10-01-2023, 12:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەری دەستەی گومرکەکان شاکر محمود زبیدی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری دا کە 16 فەرمانبەرلە کارکردن ڕابگرێت .
    زوبەیدی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بڕیاردراوە بەڕاگرتنی 16 فەرمانبەر لەکارکردن لە بنکەی ئومقەسڕی باکوور تاکو لێکۆڵینەوکانیان تەواودەبێت کە پێشووتر کەمتەرخەم بوون لەکارەکانیاندا لە ڕاییکردنی مامەڵەکانی گومرک لەلایەن بانکەئەهلیەکانەوە.
    وتیشی کە ئەو فەرمانبەرانە سەربە بەشەکانی ژمێریاری و مۆڵەتدان و مەنەفێستن ، ئاماژەشی بەوەدا کە میکانیزمی کارکردن کەساڵی پێشوو لە لایەن وەزارەتی گواستنەوە بڕیاری لەسەردرا ڕۆڵی خۆی هەبوولە کەمکردنەوەی کاری ساختەکاری.
    وتیشی کە ڕانەستاندنی هەندێک مۆڵەت لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەوە بەباشترین هەماهەنگی دادەنرێت لەنێوان هەردوولا و هەروەها پاڵپشکردنیشە بۆ کاروئەرکەکانی دەستەی دەسپاکی.