وەزارەتی گواستنەوەی عێراق 667 گرێبەستی لە کۆمپانیایی گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق کردە هەمیشەیی

ناوخۆ
  • 9-01-2023, 19:05
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە"ڕەزاق موحیبس سەعداوی "وەزیری گواستنەوە،ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دامەزراندنی 667 گرێبەستی کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی.
    لەوبارەیەوە وەزارەت،لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،ڕایگەیاندووە"وەزیر ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دانانی ئەو گرێبەستانەی کە دوو ساڵ یان زیاتر خزمەتیان هەیە ،و پێش بەرواری 10/2/2019، کە ژمارەیان 667 گرێبەستە لە کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی.