هێزەکانی حەشد بۆ هێزەکانی پۆلیسی عێراق: لە ناخۆشیدا بە باشترین پشتیوانی ئێوە دەمێنینەوە

ئەمنی
  • 9-01-2023, 17:53
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"یاسر حسێن عیساوی " جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی ،تەئکیدی کردەوە کە هێزەکانی حەشد وەک باشترین پشتیوانی بۆ پۆلیسی عێراق دەمێنێتەوە .
     "عیساوی " لە تویتێکدا لە تویتێکدا،لەلاپەڕەی رەسمی خۆی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە و ڕایگەیاند"ئێوە کە لە پێناو نیشتمان خۆتانتان کردە قوربانی، ئێمە لە ناخۆشیەکاندا بە باشترین پشتیوانیتان دەمێنینەوە. 
    ئەو بەرپرسەی هێزەکانی حەشد ،بەبۆنەی 101 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقەوە ، لە پەیامەکەیدا ، پیرۆزبایی لە وەزارەتی ناوخۆ و سەرجەم پێکهاتەکانی لە کارمەند و ئەفسەر و پلەباڵەکانی دەکات.