ڕاوێژکارێکی سودانی" بوونی سەرۆکی فیفا لە بەسرا هەنگاوێکە بۆ هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر یاریگاکان

وەرزش
  • 9-01-2023, 17:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    "ئەیاد بنیان" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق،بۆ کاروباری وەرزش و لاوان دووپاتیکردەوە،ئامادەبوونی "جیانی ئینفانتینۆ" سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ جیهانی ، لە کردنەوەی جامی کەنداو ٢٥،دەستکەوتێکی گەورەیە و هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەڵگرتنی قەدەغەکردن لەسەر یاریگاکانی عێراق بەتەواوەتی.
     "ئەیاد بنیان " ئەمڕۆ دووشەممە ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" ئامادەبوونی سەرۆکی "فیفا " لە بەسرە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ عێراق و هەنگاوێکی کاریگەرە بۆ هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر یاریگاکانی عێراق.
    ئاماژەی بەوەشکرد "عێراق لە ڕێگەی سەرۆکی "فیفا " پەیامێکی بە جیهان گەیاند ،کە عێراق سەلامەتە.
    "بنیان" ئاشکراشیکرد " سەرۆکی فیفا مەودایەکی زۆری بڕیوە و نزیکەی دوو کیلۆمەتر بە پێ ڕۆیشت تا گەیشتە یاریگاکە بەهۆی ئەو قەرەباڵغی و ژمارە زۆرەی هاندەرانەوە کە ئاهەنگیان دەگێڕا بەبۆنەی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە لە بەسرە.
     هەروەک "ئەیاد بنیان " روونیکردەوە " جیانی ئینفانتینۆ" لە ڕیزەکانی قەرەباڵغیدا دەڕۆیشت و وێنەی یادگاری لەگەڵ جەماوەر دەگرت، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ دۆخی سەلامەتی وەرزش لە عێراق.
    هەروەک وتیشی "جیانی ئینفانتینۆ" دڵخۆشی خۆی بەو جوڵەیە لەبەردەم ئامادەبووان دەربڕیوە بە پێ.