نرخی ئەمرۆی دۆلار بەرامبەر دراوی عێراقی

ئابوری
  • 9-01-2023, 10:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،نرخی دۆلار لەبازاری دراوی عێراقی بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی .
     لەگۆرنکاری نرخی ئەمرۆی دۆلار بەرامبەر دیناردا،نرخی کرین بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 157ھەزار 200دینار تۆمارکرا و نرخی فرۆشتنیش بە 157هەزار و 500دینار مامەڵەی پێوەکرا.  
    پێشتر بانکی ناوەندی عێراقی ،بەئامانجی زیادکردنی داھات ، بڕیاریدا کە دەستکاری نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بکات، بەو پێیەش نرخی کڕینی هەر دۆلارێک لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار جێگیرکرا، هەروەک نرخی فرۆشتنیشی بە بانکەکان بۆ هەر دۆڵارێک 1460 دینار دیاریکرا، ھاوکات نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتیانیش بە 1470 دینار بۆ ھەر دۆلارێک دیاریکرا.