وەزیری كۆچ و كۆچبەران ڕێنمایی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر (2410) خێزانی ئاوارە دەكات

ناوخۆ
  • 7-01-2023, 14:21
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فائق جابرۆ ستافی وەزارەتەكەی ئاڕاستە كرد كە بەردەوام بن لە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ئاوارەكان لە كەمپەكاندا.
    لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : ئیڤان فایق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران كادیرانی وەزارەتەكەی ئاڕاستە كردووە، بەردەوام بن لە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ئاوارەكانی ناو كەمپەكاندا، لەگەڵ بەردەوامی دابەزینی پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكووری وڵاتدا.
    لە بیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : تیمەكانی وەزارەت زیاتر لە (205) هەزار لیتر نەوتی سپییان بەسەر ئەو ئاوارانەدا دابەشكردووە كە لە كبرتۆ 2، قەزای سمایل، پارێزگای دهۆكن، لەگەڵ (2,050) خێزانی ئاوارە.
    ئاماژەی بەوەشدا : تیمەكانی لقی وەزارەت لە پارێزگای سلێمانی (63) هەزار لیتر نەوتی سپییان لە كەمپی ئاشتی بەسەر (360) خێزانی ئاوارەدا دابەشكرد.