عنود ئەسمەر یەكەم خانمە دادوەرە سەركردایەتی یاریی كەنداوی 25دەكات

وەرزش
  • 7-01-2023, 12:31
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    یەكێتی تۆپی پێی كەنداو بەشداریكردنی یەكەم خانمی داوەری سعودی ڕاگەیاند كە سەركردایەتی یارییەكانی كەنداوی 25 بكات كە لە بەسڕە بە بەشداری (8) هەڵبژاردە دەستی پێكرد.
    عنود ئەسمەر یەكەم خانمە عەرەبە كە نیشانەی نێودەوڵەتی لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) وەرگرتووە، هەروەها لە پاڵەوانێتی 25ی كەنداودا ئامادە دەبێت.
    بەپێی لیستی (19) داوەری سعودی كە بۆ ساڵی 2023  نیشانەی داوەری نێودەوڵەتیان وەرگرتووە، عنود دوای ئەوەی بووە یەكەم خانمی سعودی كە نیشانەی نێودەوڵەتی وەربگرێت لەگەڵ ئەم لیستە هاتە ناو مێژووەوە
    عنود لە كۆتایی ساڵی 2018 بە وۆرك شۆپی بچووك دەستی بە كاری داوەری كردووە، هەروەها بە بەشداریكردن لە خولێكی داوەری كە لەلایەن فیفا لە دوبەی (2019) ڕێكخرابوو، تواناكانی بەرزكردەوە،هەروەها پەیوەندی بە بەرنامەی ئامادەكاری و مەعایەشە كرد ،كە لە قاهیرە بۆ ژنانی عەرەب ڕێكخرابوو، بۆ بەشداریكردنی ناوبژیوان بۆ جامی ئافرەتانی عەرەب.


    سەرچاوە: كوووڕە.