وەزیری کار هەڵمەتێک ڕادەگەیەنێت بۆ گەڕان لەناوچە هەژارنشینەکان

ناوخۆ
  • 7-01-2023, 10:20
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی احمد ئەسەدی هەڵمەتێکی ڕاگەیاند بۆ گەڕان بەدوای هەژاران لە ناوچە هەژارنشێنەکاندا. لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ئەسەدی وتی هەڵمەتەکە ڕۆژی 15/1/2023 دەست پێدەکات کە خێزانە هەژارەکان دەگرێتەوە جگەلە هەرێمی کوردستان ، ئەویش بەگوێرەی پێوەرەکانی هێڵی گشتی هەژاری بۆ ئەمساڵ.
    وتیشی گەڕانەکە بەپێی فۆڕمی هەستکردن بەڕێوەدەچێت کە بەگوێرەی پێنوێنەکانی هێڵی هەژاری کاری پێدەکرێت و زیاتر جەخت دەکاتەوە سەر شوێنە هەژارنشینەکان.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە بەڵگەنامەی باری شارستانی لە ئافرەتان داوادەکرێت و پێویستیشە فۆڕمی تایبەت پڕبکەنەوە، جگەلەوەش داوای کارتی زانیاری و پسولەی خۆراک و بڕیاری دادگاش نەمانی هاوسەر بۆ بێوەژنان داوادەکرێت، بەڵام بۆ پیاوان بەڵگەنامەی ناسنامەی باری شارستانی و فۆڕمی ئەلکتڕۆنی و کارتی زانیاری وپسولەی خۆراک و نووسراوێکیش لە دەستەی چاودێری خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانەوە داوادەکرێت