شاری بەسڕە هاندەرانی عەرەب بۆ پاڵەوانێتی کەنداو25 لەخۆدەگرێت

وەرزش
  • 3-01-2023, 11:35
  • +A -A

    بەسڕە- واع- سەبا سامی
    وێنەگرتنی : سەفا عەلوان
    ژمارەیەک لە خولیاکارانی وەرزشی دەسخۆشیان لە ئامادەکاریەکانی پاڵەوانێتی کەنداوی 25 کرد کە چەند ڕۆژێکی دی بەڕێوەدەچێت.
    سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ لقی بەسڕە بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە گەمەکەی هەردوو  هەڵبژاردەی عێڕاق وکوێت لەسەر یاریگەی بەندەری ئۆلۆمپی بەڵگەیەکە لەسەرئامادەسازی پێویست بۆ پاڵەوانێتیەکە.
    هەروەها بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەندەری ئۆڵۆمپی حسین مستەفا هەموو ئەرکەکان تەواوبوونە و یاریگەی ئۆڵۆمپی لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ پاڵەوانێتیەکە.
    هەروەها توێژەرو دەرهێنەری شانۆیی قەتەری فەیسەڵ تەمیمی وتی کە ئێمە هەستمان بە سەخاوەت و میوان دۆستی خەڵکی بەسڕەکردووە و وادەزانین لەوڵاتی خۆمانین.
    هاندەری ئیماراتیش ئەبونەواف گوزارشتی لە ڕای خۆی کردو وتی سوپاس بۆخودا هەموو شتەکان باش بەڕێوەدەچێت و ماڵی بەسڕاویەکان بۆ میوانانی کەنداو کراوەیە.
    سەعد علی سالمیش کە خەڵکی ناوچەی سفانە وتی خەڵکی بەسڕە بەپەرۆشن بۆ ئەم پاڵەوانێتیە و پێشوازی گەرم لەمیوانان دەکەن.