داهاتی ساڵی 2022 لەهەناردەی نەوتی خاو 115 ملیاردۆلاربووە

ئابوری
  • 3-01-2023, 10:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئاشکرای کرد کە داهاتی نەوتی خاو لە ساڵی پێشوو 115 ملیاردۆلاربووە.
    جێگری سەرۆک وەزیران بۆکاروباری وزە حیان عبدالغنی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی: ئەو داهاتانەی کە لەساڵی 2022 لەنەوتەوە دەسکەوتوون گەیشتوونەتە زیاترلە 115 ملیاردۆلار ، ئاماژەشی بەوەکردکە هەناردەی نەوت لەوساڵەدا گەیشتە یەک ملیارو (209) ملیۆن بەرمیل کەڕێژەکەی دەبێتە 3 ملیۆن و 320 بەرمیلی ڕۆژانە.
    ئاماژەشی بەوەدا کە پڕۆسەکانی هەناردەکردن 
    بەگوێرەی لێکدانەوەی بازاڕەکانی نەوت بەڕێوەچووە کەلەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە ئەنجام دراون کەئەمانەن ( کۆمپانیای چینی و هیندی و کۆریای باشوور و تورکیاو یۆنان و ئەمریکاو بەریتانیا و فەڕەنساو ڕوسیاو ئیتالیاو ئیسپانیاو هۆڵەندا).
    هەروەها دەسخۆشی لە فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت کرد بۆئەم دەسکەوتە گرنگە.