ڕوسیا کوژرانی 63 سەربازی لە دۆنیتسک راگەیاند

جیهانی
  • 2-01-2023, 18:01
  • +A -A

    بەدواداچوون/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ٦٣ سەربازی ڕووسیا لە هێرشێکی ئۆکرانیا لە "دۆنیتسک کوژراون.
     لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە"بەرگرییە ئاسمانییەکانی ڕووسیا دوو مووشەکی هیمارسیان خستە خوارەوە، بەڵام چوار مووشەکی دیکە کە تەقینەوەی بەرزیان هەبوو، بەر خاڵی جێگیرکردنی کاتی کەوت کە پێشتر ئاماژەی پێکرابوو، 63 سەربازی ڕووسیا کوژران.
     وەزارەتی بەرگری ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە "هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بە بنەماڵە و کەسوکاری سەربازە کوژراوەکان دەکرێت.