دەستگیرکردنی کەسێک کە بلیتی جامی کەنداو ٢٥ ی لە بازاڕی ڕەش دەفرۆشت

ئەمنی
  • 2-01-2023, 17:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە بلیتی چوونە ژوورەوەی جامی کەنداو ٢٥ی لە بازاڕی ڕەشدا دەفرۆشت.
     شانەکە،لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و بە وتەی هاووڵان کە ئاراستەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی کردووە، ئاماژە بەوە دەکات کە حاڵەتێکی ئیستغلالکردنی بلیتی چوونەژوورەوەی پاڵەوانێتی جامی کەنداو 25 هەیە، بۆیە یەکەکانی دەزگاکە لە پارێزگای بەسرا، دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری، توانیان کەسێک دەستگیر بکەن کە کارتیان بە هەشت هێندەی نرخی دیاریکراو دەفرۆشت.
     ئاماژەی بەوەشکرد"هێزەکە دەست بەسەر زیاتر لە 24 کارتدا گرتووە کە هەوڵی فرۆشتنی دەدا.
    بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە "کە تۆمەتبارەکە لەگەڵ کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕەوانەی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری کرا بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێکاری پێویست بەرامبەری بگرێتەبەر.