وەزارەتی نەوتی عێراق : داهاتی مانگی ڕابردوو زیاتر بووە لە 7 ملیار دۆلار

ئابوری
  • 2-01-2023, 15:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق، کۆی گشتی داهاتی بەدەست هاتووی فرۆشتنی نەوتی ، بۆ مانگی کانوونی دووەم ڕاگەیاند" هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە کۆی داهات بۆ مانگی ڕابردوو زیاتر بووە لە ٧ ملیار و نیو دۆلار .
     لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە"بەپێی راپۆرتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو 103 ملیۆن و 281 هەزار بووە و 459 بەرمیل بووە ، کە داهاتەکەی 7 ملیار و 606 ملیۆن دۆلار بووە. 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی دووەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (100) ملیۆن و (735) هەزار و (151) بەرمیل بووە، هاوکات لە کێڵگەکانی کەرکوکیش، بڕی هەناردەکراو دوو ملیۆن و (223) هەزار و (338) بەرمیل بووە، کە لە رێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە هەناردەکراوە ،کە تێکڕای نرخی یەک بەرمیل فرۆشراوە بە (73,644) دۆلار .